| 23244 | MAT 2:6 | «[بەڵام تۆ ئەی بێتلەحمی خاکی یەهودا، کەمتر نیت لە شارۆچکەکانی دیکەی یەهودا، چونکە لە تۆوە فەرمانڕەوایەک دەردەکەوێت، شوانایەتی گەلی ئیسرائیلم دەکات.]» |
| 23282 | MAT 4:4 | بەڵام عیسا وەڵامی دایەوە: «نووسراوە: [مرۆڤ تەنها بە نان ناژیێت، بەڵکو بە هەر وشەیەک کە لە دەمی خوداوە دێتە دەرەوە.]» |
| 23284 | MAT 4:6 | پێی گوت: «ئەگەر تۆ کوڕی خودایت خۆت هەڵبدە خوارەوە. لەبەر ئەوەی نووسراوە: «[سەبارەت بە تۆ فەرمان بە فریشتەکانی دەدات، لەسەر دەستیان هەڵتدەگرن، تاکو پێت بەر بەردێک نەکەوێت.]» |
| 23285 | MAT 4:7 | عیساش پێی فەرموو: «هەروەها نووسراوە: [یەزدانی پەروەردگارتان تاقی مەکەنەوە.]» |
| 23288 | MAT 4:10 | ئینجا عیساش پێی فەرموو: «ئەی شەیتان لێم دووربکەوە! چونکە نووسراوە: [کڕنۆش بۆ یەزدانی پەروەردگارت دەبەیت و تەنها ئەو دەپەرستیت.]» |
| 23711 | MAT 15:9 | بەخۆڕایی دەمپەرستن، تەنها ڕاسپاردەی مرۆڤانە فێری خەڵک دەکەن.]» |
| 23850 | MAT 19:19 | ڕێزی دایک و باوکت بگرە،] هەروەها [نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت.]» |
| 24026 | MAT 23:39 | پێتان دەڵێم، ئیتر نامبیننەوە، هەتا ئەو کاتەی دەڵێن: [پیرۆزە ئەوەی بە ناوی یەزدانەوە دێت.]» |
| 24676 | MRK 10:19 | ڕاسپاردەکان دەزانیت: [مەکوژە، داوێنپیسی مەکە، مەدزە، شایەتی درۆ مەدە، فێڵ مەکە، ڕێزی دایک و باوکت بگرە.]» |
| 25136 | LUK 4:4 | عیسا وەڵامی دایەوە: «نووسراوە: [مرۆڤ تەنها بە نان ناژیێت.]» |
| 25140 | LUK 4:8 | عیساش وەڵامی دایەوە: «نووسراوە: [کڕنۆش بۆ یەزدانی پەروەردگارت دەبەیت و تەنها ئەو دەپەرستیت.]» |
| 25143 | LUK 4:11 | لەسەر دەستیان هەڵتدەگرن تاکو پێت بەر بەردێک نەکەوێت.]» |
| 25144 | LUK 4:12 | عیساش وەڵامی دایەوە: «گوتراوە: [یەزدانی پەروەردگارتان تاقی مەکەنەوە.]» |
| 25151 | LUK 4:19 | ڕاگەیاندنی ساڵی ڕەزامەندیی یەزدان.]» |
| 25459 | LUK 10:27 | وەڵامی دایەوە: «[بە هەموو دڵ و بە هەموو گیان و بە هەموو توانا و هەموو بیرتانەوە یەزدانی پەروەردگاری خۆتان خۆشبوێت،] هەروەها [نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت.]» |
| 25622 | LUK 13:35 | ئەوەتا ماڵەکەتان بە وێرانی بۆ بەجێدەهێڵدرێ. پێتان دەڵێم، ئیتر نامبیننەوە، هەتا ئەو کاتە دێت کە دەڵێن، [پیرۆزە ئەوەی بە ناوی یەزدانەوە دێت.]» |
| 25777 | LUK 18:20 | ڕاسپاردەکان دەزانیت: [داوێنپیسی مەکە، مەکوژە، مەدزە، شایەتی درۆ مەدە، ڕێزی دایک و باوکت بگرە.]» |
| 26002 | LUK 22:69 | بەڵام لە ئێستاوە کوڕی مرۆڤ [لە دەستەڕاستی خودای بە توانا دادەنیشێت.]» |
| 26357 | JHN 6:31 | باوباپیرانمان لە چۆڵەوانی مەنیان خوارد، وەک نووسراوە: [لە ئاسمانەوە نانی دانێ تاکو بیخۆن.]» |
| 27472 | ACT 13:41 | «[ئەی گاڵتەجاڕەکان سەیر بکەن، سەرسام بن و بمرن، چونکە لە سەردەمی ئێوەدا کارێک دەکەم، کارێک کە هەرگیز باوەڕ ناکەن ئەگەر بۆتان باس بکرێت.]» |
| 27478 | ACT 13:47 | چونکە مەسیحی باڵادەست بەم جۆرە ڕایسپاردین: «[من تۆم کردووەتە ڕووناکی بۆ نەتەوەکان، تاکو ڕزگاری بەوپەڕی زەوی بگەیەنیت.]» |
| 27807 | ACT 23:5 | پۆڵس گوتی: «برایان، نەمدەزانی سەرۆکی کاهینانە، چونکە نووسراوە: [بە خراپە باسی سەرکردەی گەلەکەت مەکە.]» |
| 28767 | 1CO 14:21 | لە تەوراتدا نووسراوە: «یەزدان دەفەرموێ، «[بە زمانی بێگانەکان و بە لێوی نامۆکان قسە بۆ ئەم گەلە دەکەم، لەگەڵ ئەوەش گوێم لێ ناگرن.]» |